كارەبای راپەڕین تهنیا نۆ كەس دادەمەزرێنێت
+964
مەجید بێتوێنی- رانیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای راپەڕین، هەلی كاری بۆ دەرچووانی كۆمپیوتەر، ژمێریاری، كارەبا و كارگێری بڵاو كردووەتەوە و دەڵێن، پێویستمان بە نۆ كەس هەیە.
عەلی محهمهد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای راپەڕین بە 964+ـی راگەیاند، ” پێویستیان به ژمارەیەک ژمێرکارى کارەبا هەیە، ههشت بۆ نۆ کەس بۆ فرۆشتنى وزەى کارەباى رانیە، هەلی كارەكە لە رێگەی فۆرمێكی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
وتیشی “خوازیار دهبێت لە ماوەی حەوت رۆژدا زانیارییهكان پڕبكاتهوه و بەشێوەی تیروپشك داواكراوەكان وەردەگیردرێن”.
لە فۆرمەكەدا هاتووە دەبێت، خوازیار لە رەگەزی نێر بێت و تەمەنی لە نێوان 20 ساڵ بۆ 40 ساڵیدا بێت.
به پێی زانیارییهكانی 964+ ئەو كەسانەی وەردەگیرێن، بە كرێی رۆژانە موچەیان بۆدابین دەكرێت و بۆ هەر رۆژێك 25 هەزار دیناره.
بەڕێوبەرایەتی كارەبای راپەڕین مەرجی هەیە بۆ ئەو كەسانەی، كە وەریاندەگرن، حكومەت هاتوچۆیان بۆدابین ناكات، خواردن و پێداویستیەكانی دیكەیان لهسهر خۆیان دهبێت، ههروهها ئەو كەسەی وەردەگیرێت راهێنانی پێدەكرێت و نابێت هیچ كارێكی دیكەی ههبێت.