حاسڵاتی رۆژ
“سەرۆکی ئەمریکا: گەلی ئیسرائیل لە شەڕدایە دژی تیرۆریستان”
+964
ژووری هەواڵ
ئاژانسی دەنگوباسی فەڵەستین بڵاویکردەوە: ژمارەی کوژراوانی فەلەستین گەیشتە 18600 کەس و بریندارەکانیش بوون بە 50 هەزار و 600 کەس.
پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند: چەند کەسێک لە جنین گیانیان لەدەستداوە لەبەر ئەوەی سوپای ئیسرائیل نەیهێشتووە ئامبۆڵانسەکان تێبپەڕن.
ئەمریکا بڕیاریداوە پاشگەز ببێتەوە لە فرۆشتنی 20 هەزار پارچە چەکی بچووک بە ئیسرائیل، چونکە ترسی هەیە لەوەی بگاتە دەستی جووە نیشتەجێبووەکانی دەوروبەری فەڵەستین و بۆ پەلاماردانی فەلەستینییەکان بەکاری بهێنن.
میدیا لوبنانییەکان بڵاویان کردەوە: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا زیاد لە جارێک بەرپرسانی ئەمریکی و فەرەنسی سەردانی بەیروتیان کردووە و داوای گەرەنتیان کردووە لەسەر ئەوەی حیزبوڵا نەبێتە بەشێکن لە شەڕەکەی ئیسرائیل و حەماس.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئیسرائیل دانی ناوە بەوەدا کە بڵاوکردنەوەی وێنەی نیمچە رووتی دیلە فەلەستینییەکان کارێکی گونجاو نەبووە و بەڵێنی داوە کە شتی وا دووبارە نەکاتەوە.
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: گەلی ئیسرائیل لە شەڕدایە دژی تیرۆریستان و پێویستی بە هاوکاری ئێمەیە، بەڵام کۆمارییەکانی لە کۆنگرێس رێگریمان بۆ دروست دەکەن.