هەشت رۆژە

حکومەتی هەرێم پشووەکانی سەری ساڵی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێم رۆژەکانی پشووی سەری ساڵی راگەیاند و هەشت رۆژ پشوو دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم، رۆژی 25.12.2023 پشووی سەری ساڵ دەستپێدەکات و تا رۆژی 1.1.2024 بەردەوام دەبێت.

رۆژی 2.1.2024 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دووشەممەی هەفتەی داهاتووش کراوەتە پشوو بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

به‌ فه‌رمی: دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووه‌

به‌ فه‌رمی: دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووه‌