هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت

بەرگریی شارستانیی راپەڕین کەوتووەتەخۆی

964+

پێشەوا محەمەد

بەرگری شارستانیی راپەڕین هەڵمەتی جێبەجێکردنی رێنماییە سەلامەتییەکانی لە سنوورەکەیدا دەستپێکردووە و دەڵێت، هەرشوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم هۆڵەکان، زانکۆ و کۆلێژ و بەشەناوخۆییەکان، هۆتێل و رێستۆرانت و کافێیەکان بەسەر دەکاتەوە.

کاوە خدر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتەکەیان دوو رۆژە بەردەوامە و تا سەردانی سەرجەم شوێنەکانیش نەکەن هەر بەردەوام دەبن.

وتیشی، “بەشێک لە شوێنەکان پابەند نەبوون و هۆشدارییان دراوەتێ، هەندێ شوێنی دیکە کاتیان ماوە بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان و سەرقاڵی ئامادەکردنین، هەموو ئەوانەش دەکەین بە راپۆرت و رەوانەی سەرووی خۆمانی دەکەین”.

شەوی هەینی رابردوو 8.12.2023ـی بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە قەزای سۆران 14 کەس گیانیان لەدەست دا و حەوتی تریش بریندار بوون.

هەروەها دوێنێ تەنیا لە سنووری هەولێر پێنج حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.

“هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی نەبێت دایدەخەین”، ئەوەش قسەی کاوە خدرە.

بەرگریی شارستانی راپەڕین: 104 رووداوی جۆراوجۆرمان هەبوو...

بەرگریی شارستانی راپەڕین: 104 رووداوی جۆراوجۆرمان هەبووە