"داوای هەڵبژاردنیان کردووە"

سێ مانگە ئەنجومەنی پارێزگاکان ناتوانن بەدەم کێشەی خەڵکەوە بچن

964+

ئەحمەد مستەفا

“خەڵک پێشتر بێ منەتانە دەهات گلەیی لە ئاو و کارەبا هەبوو، یان کێشەیەکی بۆ دروستکرابوو لیژنەمان پێکدەهێنا لە سەری، بەڵام ئێستا ئەو رۆڵەمان لێ سەندراوەتەوە و کاری خەڵکیش بە تەواوی وەستاوە”.

ئەمە قسەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە لە خولی دووەمی ئەنجومەنەکە بۆ 964.

رۆژی 24.9.2023، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای هەموارکراوی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەمەش ئەنجومەنەکان چوونە بۆشایی یاساییەوە و دەسەڵاتی چاودێریکردنیان نەما، ئێستاش پاش نزیکەی سێ مانگ لە دەوامی خۆیان زیاتر هیچ کارێکیان پێ جێبەجێ ناکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.12.2023، بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن لە خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی وت، “لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەن تەنیا بۆ کاروباری ئیداری خۆیان دەوام دەکەن، ئەگینا ناتوانن کاروباری خەڵک رایی بکەن و لیژنەکانیان سەردانی فەرمانگە و پڕۆژەکان بکەن”.

دادگای فیدڕاڵی بەردەوامبوونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاک...

دادگای فیدڕاڵی بەردەوامبوونی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەڵوەشاندەوە

بە وتەی بەرزان محەمەد بێت، “لەگەڵ ئەنجومەنی پاریزگاکانی هەولێر و دهۆک بەیەک پاکێج داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان کردووە بۆ خولی نوێ، بەڵام دەبوو زووتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەبەرچاو بگرتایە، کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، تا ئەنجومەنی پارێزگاکان بێ رۆڵ نەکرێن”.

“ئەوەی پێویست بێت لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان وتوومانە، داوای ئەوە دەکەین بە زووترین کات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، تا کەرتی تەندروستی، پەروەردە، کشتوکاڵ، ئابووری و پڕۆژە و فەرمانگەکان بێ چاودێری نەمێننەوە”، بەرزان محەمەد وای وت.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاردانی هەڵپەسارد

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاردانی هەڵپەسارد