ئاردی مانگانە کە بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەش دەکرێت. وێنە:964
زۆرینەی گەنمەکەی خۆمانەیە
سبه‌ی ئارد دابه‌ش ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگه‌یاند، بەشە ئاردی نۆیەمی ئه‌مساڵ بۆ هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت و بڕیاره سبه‌ی دەستپێیبكات.
وه‌زاره‌ته‌كه له رێگه‌ی راگه‌یاندنی خۆیه‌وه ئەمڕۆ سێشەممه 12.12.2023 دابەشكردنی بەشە ئاردی نۆیەمی لە عێراق راگەیاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه سبەی چوارشەممه دابەشكردنه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە بریكارەكانی ئارد كراوە، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی لیستەكانیان، بە پێی خشتەی دیاریكراو، كه بۆ هەر شارێك دانراوە.
هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیانی عێراقیش ده‌كات، پێویستە دڵنیا ببنەوە لە كوالێتیی ئه‌و ئارده‌ی وه‌ریده‌گرن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی بوونی مۆری دروستكراوی ئاش و شوێنەكە و كاتی بەرهەمهێنانی.
عێراق بۆ دابەشكردنی هەر بەشە ئاردێكی مانگانە، پێویستی بە حەوت ملیۆن و 500 هەزار فەردە ئارد هەیە، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، بەشە ئاردی ئه‌مجاره زیاتر له 85%ـی لە گەنمی ناوخۆ بەرهەمهێنراوە.