حاسڵاتی ئێوارە
20% سەربازەکانی ئیسرائیل بە هەڵە کوژراون
964+
ژووری هەواڵ
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند 13 سەربازیان لە غەزە بە هەڵە بە تەقەی هێزەکانی خۆیان کوژراون، حەوت سەربازی تریش بەهۆی هەڵەی بەکارهێنانی چەک یان شێلانیان لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانیانەوە کوژراون، تائێستا ئیسرائیل دەڵێت 105 سەربازی لە شەڕی غەزە تیاچوون.
ناتەنیاهۆ رایگەیاند: خۆیان ئامادەکردووە بۆ شەڕی دەسەڵاتی فەلەستین و ستی ئەگەر دەسەڵاتەکەی کەناری خۆرئاوا بچێتە پاڵ حەماس، ئەوا لەماوەی چەند خولەکێکدا زۆر بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە.
یائیر لابید رێبەری رەوتی ئۆپۆزسیۆن لە ئیسرائیل هێرشی توندی کردە سەر ناتەنیاهۆ و ستی لەرووی سیاسی و جەماوەرییەوە مایەپووچ بووەو دەبێت وازبهێنێت.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: بە هۆی پشکنینی بەردەوامی ئەمبۆڵانسەکانەوە، ئەمڕۆ نەخۆشێکی فەلەستینی لە رێگای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
براندی بەناوبانگی زارا بۆ جلوبەرگ رایگەیاند: داوای لێبوردن دەکەین کە هەڵە تێگەیشتن هەبوو لەو ریکلامەی کردبوومان، بۆیە هەموو ریکلامەکانمان کشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات خەڵکی وتیان زارا بیرۆکەی ریکلامەکەی لە بۆردومانی غەزەوە وەرگرتووە.
جۆن کێربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت: بە ئاشکراو بە نهێنی بە ئێرانمان وتووە نامانەوێت بازنەی شەڕو ناکۆکییەکان لە غەزەو دەوروبەری گەورە ببن.