عەنكاوە جەژنی قداس دەگێڕێت
ئەمساڵ قەرەقوش ئاهەنگی كرسمس ناکات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
كریستیانەكانی قەرەقوش ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەن وەك رێزێك بۆ كارەساتەكانی ئاگرەكەی هۆڵی حەمدانیە کە قوربانی زۆری لێكەوتەوە.
قەشە زەیا شابا، قەشەی هەرمۆتە و عەنكاوە و ئەندامی دادوەری دادگای كاسۆلیكی بە 964یی وت، سنووری جوگرافی هەر شوێنەك كڵێسایی خۆی هەیە بریار لەبارەی كردن و نەكردنی دەدرێت.
وتیشی ” قەرەقوش بڕیاری داوە ئەمساڵ ئاهەنگ نەگێڕێت، بەڵام لە عەنكاوە جەژنی قداس و نوێبوونەوە بەرێوەدەچی”.
شەوی 26.9.2023 لە هۆڵێکی حەمدانییە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە 124 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسیش بریندار بوون، کە زۆرینەیان سووتا بوون، بەوهۆیەشەوە ئەوکات ماوەی سێ رۆژ لە عێراق ماتەمینیی گشتی راگەیەندرا.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن