ژمارەی گەشتیار زیاد دەکەن

هێڵی ئاسمانی عێراقی ئۆفەرەکانی هەمەچەشن دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

هێڵی ئاسمانی عێراق ئۆفەرەکانی بۆ گەشتیارانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەوە هەمەچەشنکردن دەبات، تەنیا لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا زیاتر لە 194 هەزار سەرنشین گەشتیان کردووە.

گەشتەکان بۆ وڵاتانی دەرەوە و گەشتە ناوخۆییەکانیش بوو لەنێوان پارێزگاکان و شارەکانی عێراق.

بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەندازیار مەناف عەبدولنەعیم لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە ئەمڕۆ سێشەممە 12.12.2023 دەڵێت، کۆی سەرنشینەکان گەیشتووەتە 194 هەزار و 55 سەرنشین، کە لە رێگەی هەزار و 349 گەشتەوە، گەشتیارانی سەردانی دەرەوەی عێراق و ناوخۆیان کردووە.

ئەو ئاماژەی بە زیادبوونی ژمارەی گەشتەکان کردووە بەهۆی زۆربوونی گەشتیارەوە، لە ماوەی داهاتوودا ئەوەش لە رێگەی پلانی کارپێکردن و خزمەتگوزارییەوە، کە راستەوخۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سەرپەرشتی دەکات بۆ هەمەچەشنکردنی ئۆفەرە کێبڕکێکارەکان و زیادکردنی ژمارەی شوێنەکانی “گرین بێرد” بە رێژەی خواست.

کرێی تاکسی فڕۆکەخانەکان چوار هێندەی تاکسی ناو شارە

کرێی تاکسی فڕۆکەخانەکان چوار هێندەی تاکسی ناو شارە

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ ...

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ گەشتیار وەردەگرن