گرافیك: 964+
كارئاسانییه‌ك بۆ جوتیاران
ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمی جوتیاران بۆ مانگێك درێژكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بڕیاریدا، ماوه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم و نانوسینى جوتیاران تاوه‌كو 15.1.2024 درێژبكرێته‌وه، وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى کێشەی بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمیان نه‌مێنێت.
ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌ت له كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی راوێژکارییه‌وه درا، كه ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى كشتو‌كاڵى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌شدار بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و ئامادەکردنی پلانی چاندنی وەرزی زستانە و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران، بڕیاردرا بە ئاسانکاری و لادانی بەربەستەکانی بەردەم ناونووسینی جوتیارانی هەرێم، لەکاتی تۆمارکردن و پڕکردنەوەی فۆرمەکان و درێژکردنەوەی ماوەی مانگێکی دیكه‌ی کاتی ناونوسین تاوەکو 15.1.2024.
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ داواى لە جوتیاران كردبوو لەماوەی 45 رۆژدا فۆرمی زانیاری جوتیاری راستەقینە پڕ بکەنەوە بۆ پلانی وەرزی چاندنی زستانە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوەی 1.11.2023 تاوه‌كو 15.12.2023 دیاریكرد، كه دەبێت ناونوسینه‌كه‌یان ته‌واو ببێت.