لە پێنجوێن كه‌سانى نه‌ناسراو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکیان دزی

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە پێنجوێن ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دزراوە له‌ جۆری پیکابه‌، پۆلیسی قەزاش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی قەزای پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسانەی دزییەکەیان کردووە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان پێبووە و پێشتر چاودێری ئۆتۆمبێل و کەسەکەیان کردووە.

وتیشی “ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە، گومان دەکات هەمان ئەو کەسە بێت کە ئەو ئۆتۆمبێلەی لێکڕیووە و سویچەکانی لامابێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکیان دزیوه‌ نادیارن و لای پۆلیسش نەناسراون.

عەبدوڵا حەمەئەمین، برای ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکەیان جۆری پیکاب تویوتا هایلۆکس مۆدێل 2012 یە و لەبەر دەرگای ماڵی براکەیدا دزراوە.

وتیشی “ئەو کەسەی بردبوویه‌تى زۆر بە ئاسانی سەر ئۆتۆمبێلەکە دەکەوێت و سویچی پێیە و سولف لێ دەدات و دەیبات”.

به‌ قسه‌ى عه‌بدوڵا، ئه‌وانه‌ى ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە لە ناحیەی ناڵپارێز بەنزینیان تێکردووە و دواتر دیار نییە بەرەو کوێ رۆیشتوون.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئەمساڵ زیاتر لە هەشت هەزار دۆنم زەوی لە پێنجوێن سووتاو...

ئەمساڵ زیاتر لە هەشت هەزار دۆنم زەوی لە پێنجوێن سووتاوە