یەکەم کاروانە

سبەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکان لە ئامێدی دەستپێدەکات

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

سبەی یەکەم کاروانی دابەشکردنی نەوت (گازی سپی) بەسەر ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک لە ئامێدی دابەش دەکرێت و هەرخێزانێک 100 لیتر بێ بەرامبەر وەردەگرێت.

پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە 964ی وت، سبەی یەکەم کاروانی دابەشکردنی نەوت بەسەر ئاوارەکان لە ئامێدی دەبێت، لە کەمپی داودییە، چونکە ناوچەیەکی شاخاوییە و ساردە و بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر دەبێت و بێ بەرامبەرە.

وتیشی، خۆی بۆ هەر خێزانێکی ئاوارەی کەمپەکان 200 لتر نەوت دابەش دەکرێت، بەڵام سبەی 100 لیتر دابەش دەکرێت، ئینجا لە جاری دووەمدا 100 لیتر دابەش دەکرێت، سبەیش لە کەمپی داودییە نزیکەی 340 خێزان سوودمەند دەبن.

لە سەرانسەری پارێزگای دهۆکدا 25600 خێزانی ئاوارە لە 15 کەمپدا دابەشکراون و ئەمساڵ لە دوو کارواندا 200 لیتر نەوت وەردەگرن، تا ئێستاش ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی کەمپەکانن، نەوتیان  وەرنەگرتووە و هیچ بڕیارێکیان بۆ نەهاتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نزیکەی 500 خێزان لە سۆران ماون نەوت وەربگرن

نزیکەی 500 خێزان لە سۆران ماون نەوت وەربگرن