ژەمێک خواردنیش بەخۆڕاییە

قوتابیانی نابیستی گەرمیان پارەیان پێدەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

پەیمانگاکانی نابیستان لە گەرمیان، داخڵی سیستمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کران و مانگانە بڕە پارەیەکیان بەسەردا دابەش دەکرێت، ژەمێکیش خواردن بەخۆڕاییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.12.2023، ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری پاراستنی کۆمەڵایەتیی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، “ئێستا قوتابیانی نابیستی سنوورەکەمان دوای تەواوکردنی خوێندن دەتوانن وەک شوێنەکانی دیکەی هەرێم بچن لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بخوێنن”.

“ئەمساڵ لە کۆی 17 قوتابی بنەڕەتی، 12ـیان توانیان دەربچن و بڕوانامەی قۆناغی نۆیان بەدەست هێناوە، ئێستا دەتوانن بچن لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بخوێنن”، ژیلوان عادل وای وت.

جگە لەو خزمەتگوزارییە پەروەردەییانە، لەمەودوا قوتابیانی نابیستی کفری و کەلار، کە ژمارەیان 77 قوتابییە، مانگانە بڕی 30 هەزار دیناریان وەک “پارەی گیرفان” پێدەدرێت و وەزارەتی دارایی ئەم پارەیەی دابین کردووە.

ئاسانکاری دیکەش بۆ قوتابیانی نابیست کراوە، لە دوێنێوە پێدانی ژەمی خواردنی بەیانی بەخۆڕایی دەستیپێکردووە و دەدرێتە قوتابییە نابیستەکانی قۆناغی یەک، بۆ هەر ژەمێک دوو هەزار و 900 دینار دیاریکراوە و لەگەڵ خواردنگەیەک بۆ ئەو مەبەستە گرێبەست کراوە .

بڕیاریشە دوو پاس بۆ گواستنەوەی نابیستان دابین بکرێت، دووانیان بۆ نابیستانی کەلار و ئەوەی دیکەشیان بۆ نابیستانی کفری.

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى سۆران ده‌خرێنه‌...

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى سۆران ده‌خرێنه‌ به‌ر خوێندن