"باڵەخانەکەی سۆران کەمتەرخەمی هەبووە"

وەزیری ناوخۆ بۆ سیتییەکان: زیاتر بیر لە سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بکەنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

پێویستە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون زیاتر بیر لە سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان بکەنەوە و تەنیا بیر لە قازانجی خۆیان نەکەنەوە، ئەوە قسەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمە، کە ئەمڕۆ لە قەزای سۆران کردنی.

ئەو قسانەی وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هات، کە لەسەر رووداوەکەی شەوی هەینی رابردوو 8.12.2023ـی قەزای سۆران روویدا، کە بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا 14 کەس گیانیان لەدەست دا و حەوتی تریش بریندار بوون.

رێبەر ئەحمەد وتیشی، “هەر پڕۆژەیەکی هاوشێوە لە سۆران یا لە هەر شوێنێک کرابێت پێداچوونەوەی پێدا بکرێت، لەلایەن خودی خاوەنی پڕۆژەکە، ئەگەرنا ئێمە لیژنەکانی تایبەت بە ئیدارە و پارێزگا و قایمقامیەتەکان ئەو کارە دەکەین و پێشتریش پێداچوونەوە کراوە”.

“لە ساڵانی رابردوودا کۆمەڵێک شوێنی نیشتەجێبوون دروست کراون وەک پێویست رێنماییەکانی بەرگریی شارستانیان رەچاو نەکردووە، ئەو باڵەخانەی کە رۆژی هەینی تووشی ئەو کارەساتە بوو، یەکێکە لەو باڵەخانانەی کە لە ساڵی 2013 دروستکراوە، بەڵام وەک پێویست رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی تێدا جێبەجێ نەکراوە”، ئەوەش قسەی وەزیری ناوخۆی هەرێمە.

964 زانیاری له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ سووتاوه‌كه‌ی سۆران ئ...

964 زانیاری له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ سووتاوه‌كه‌ی سۆران ئاشكرا ده‌كات