جارێکی دیکە دواخرا

لە کەیسی دادگایی کوشتنی نەقیب محەمەد چی وترا؟

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەمڕۆش دادگا نەیتوانى بڕیارى کۆتایى بدات و دانیشتنى دادگاییکردنى تۆمەتبارانى کەیسی کوشتنی نەقیب محەمەد، بۆ 24.12.2023 دواخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دادگاى سلێمانى، دانیشتنى تایبەت بە کەیسى کوشتنى نەقیب محەمەد بەڕێوەچوو.

لە پڕۆسەی دادگاییەکەی ئەمڕۆدا وتەی هەریەکە لە تۆمەتباران (ی، پ) و (پ، ع) و (ت، ع) وەرگیرا.

(ی، پ) تەمەن 22 ساڵ هاوسەری ئەو ژنەیە کە سکاڵای لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان تۆمار کردووە و لەسەر سکاڵای ئەو ژنە نەقیب محەمەد و هاوڕێکانی بۆ دەستگیرکردنی دەرچوو بوون. لەبەردەم دادوەر وتی، “بەهۆی ئەوەی فەرمانی گرتنم هەبوو نەدەچوومەوە بۆ ماڵەوە، رۆژی رووداوەکە ماڵی باوکم هاتن بۆلام بۆ ماڵی نەنکم و دوای نیو سەعات رۆیشتنەوە ماڵەوە، باوکم تەلەفۆنی بۆ کردم وتی وەرە بەدوامدا دەچین بۆ عەلوەکە ئیشمان هەیە، دواتر پەیوەندیم بە باوکمەوە کرد هەڵینەگرت، کاتێک قسەم لەگەڵ دایکم کرد وتی ئەوە روویداوە و ئەوان هاتن بەدوامدا و چووین بۆ ئێران و لەوێشەوە چووین بۆ تورکیا”.

(پ، ع) باوکی (ی، پ)، تەمەن 41 ساڵ بە دادوەری راگەیاند، ئەو لە ماڵی باوکی لە میوانی بووە، (ت، ع) دەچێت بۆلای و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵی پێبووە و داوای پارەی لێکردووە، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلەی کڕیوە.

(پ، ع) ئەوەشی وت، “چووەمە ئۆتۆمبێلەکەوە بۆ بینینی (ت، ع) و چەکەکەم پێیدا و وتم ئەو چەکەم بۆ بەرەوە بۆ خوشکەزاکەم با کێشەم بۆ دروست نەکات، بەڵام دوایی بینیم مەفرەزەکەی نەقیب محەمەد لەگەڵ ژنەکەم دەمەقاڵەیانە، من هیچ تەقەم نەکرد پۆلیسەکان دەستیان بۆ دەمانچەکەیان برد ئەوکاتە من دەستم بە تەقەکردن کرد”.

(ت، ع)ی تەمەن 49 ساڵیش لەبەردەم دادگا بەمجۆرە قسەیکرد، “من چووم بۆ بۆ پارە بۆ لای (پ، ع)، ئەو ویستی هەر بە ئۆتۆمبێلەکەی من کڵاشینکۆفەکە بەرینەوە، دواتر دوو پۆلیسم بینی و من لە ئۆتۆمبێلەکە دانەبەزیم، کە تەقە کرا من بە دەستی خۆم پۆلیسێکم خستە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە، بەڵام کە بینیم نەقیب محەمەد کوژراوە لە ترسانا رامکرد”.

نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان بوو، شەوی 4ی 12ی 2021 لەگەڵ چوار کارمەندی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە چوونە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە لەسەر توندوتیژی خێزانی سکاڵای لەسەربوو، بەڵام لەو ماڵەی تۆمەتبارەکانی لێ بوو تەقە کرا، نەقیب محەمەد کوژراو، چوار کارمەندەکەی تریش برینداربوون، دواتر دەزگا ئەمنییەکان وتیان تەقەکەرەکە، ئەو کەسە و باوکی بوون کە تیمەکە چووبوون دەستگیری بکەن.

دانیشتنی دادگایی بۆ کەیسی کوشتنی نەقیب محەمەد دەستیپێ...

دانیشتنی دادگایی بۆ کەیسی کوشتنی نەقیب محەمەد دەستیپێکرد