باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەردەکەوێت. وێنە: 964+
ژمارەیان دیار نییە
تیروپشکى ناوى حاجیان ئەنجام دەدرێت
964+
وریا فەتاح
لە ماوەى دوو هەفتەى داهاتوودا، تیروپشکى ناوى حاجیانى هەرێم ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرە.
لە راگەیەنراوێکى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمرەی هه‌رێمی كوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ و ئێستا له دوا قوناغی ئاماده‌كارییه‌كانیاندان بۆ ئه‌نجامدانی تیروپشكی ناوی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2024.
جەختیش کراوەتەوە، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و پێش كۆتایی ئه‌م مانگه به ئاماده‌بوونی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه .
کاروان ستونی وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عەمرەی هه‌رێمی كوردستان بۆ 964 وتی، تائێستا نازانین ژمارەى ئەو حاجیانە چەندە کە ساڵانى رابردو ناوى خۆیان نوسیوە و بۆ حەجى ئەمساڵ ناویان دێتەوە، یان ئەوانەى ئەمساڵ ناوى خۆیان نوسیوە و لە تیروپشکەکە دەردەچن.
سەبارەت بەوانەی لەرێگەی فیزای وڵاتانی دیکەوە دەچن بۆ حەج کاروان ستونی دەڵێت، ناتوانین رێگرى لەوە بکەین کە بەشیکى زۆر لە خەڵک خۆیان بە رێگەى ڤیزا دەچنە سعودییە و حەج دەکەن.
پشکى هەرێمى کوردستان پێکهاتووە چوار هەزار و 685 حاجى، بەشێکیان ئەوانەن کە ساڵانى رابردو ناوى خۆیانیان نوسیوە و بەشێکیان ئەوانەن کە ئەمساڵ بەپێى تیروپشک، ناوەکانیان دەردەچێت.