دەرهێنەری فیلمی شاردنەوەی سەدام حسێنە
دەرهێنەری فیلمەکە: بێ سەروبەری بە فێستیڤاڵەکەوە دیارە، بەڵام خۆشحاڵبووم هاتم
964+
ژووری هەواڵ
یەکێک لەو فیلمانەی لە فێستیڤاڵی فیلم لە دهۆک نمایش بکرێت فیلمی “شاردنەوەی سەدام حسێن” دەبێت.
هەڵکەوت مستەفا دەرهێنەری فیلمی شاردنەوەی سەدام حسێن کە فیلمێکی فیچەری دۆکیۆمێنتاریە بۆ 964 قسە دەکات و دەڵێت، بێ سەروبەریەکی زۆر بە فێستیڤاڵەکە دیارە.
هەڵکەوت مستەفا دەڵێت، لە هەفتەی رابردوو فیلمەکەی لە فێستیڤاڵی Red Sea بوو لە جەدەی سعودیە، بەبەرچاوی دەیان دەرهێنەر و ئەکتەری ناوداری سینەماکانی هۆلیود و بۆلیود فیلمەکە نمایشکرا.
وا بڕیارە سبەی یەکشەممە کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ فیلمی شاردنەوەی سەدام حسێن نمایش بکرێت.
ئەم فێستیڤاڵە 10-ەمین خولیەتی، لەشاری دهۆک ئەنجام دەدرێت، چەندین میوانی سینەماکاری جیهانی بەشدارن وماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت.