چاوی لە بێنفیکایە
راهێنه‌ری سپاهان هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتن ده‌كات
964+
سۆما حه‌كیم زاده
خۆزێ مۆرایسی راهێنه‌ری پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی سپاهانی ئێرانی، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گۆڤاری ئەبۆلای وڵاته‌كه‌ی، خواستی خۆی بۆ راهێنەرایەتیی یانەی بێنفیکا ئاشکرا کرد.
دوای گۆڕانکارییەکانی ئیدارەی یانەی سپاهان ئه‌سفەهانی ئێرانی و رۆیشتنی محەمەد رەزا ساکەت، خۆزێ مۆرایسی راهێنه‌ری تیپه‌كه چاوپێکەوتنێکی ئەنجام داوه و باسی لە خواستی خۆی کرد بۆ سەرکردایەتیکردنی یانه‌ی بێنفیکا.
چاوپێکەوتنەكه حەماسەتێکی بەرزی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بۆ کارکردن لە وڵاتەکەیدا دەردەخات، ئەمەش زەنگێکی مه‌ترسییه بۆ سپاهان و ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی راهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌یه.
سپاهان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی دووه‌م و له خولی ئێرانیش له پله‌ی دووه‌مه و دوو یاریی دواخراویشی هه‌یه.