زۆرینەی گوندەکان پێویستیانە

رێگای شەش گوندی شارباژێڕ قیرتاو دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

رێگای شەش گوندی شارباژێڕ بڕیاری قیرتاوکردنیان بۆ دەرچووە و قایمقامی شارباژێڕ دەڵێت، لە قۆناغی تەندەریندایە.

گوندەکان بریتین لە؛ سوورەقەڵات، بێتوات، وەڕاز، دێگەڵ، گردەزبێر و گۆرانگە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە 964ـی راگەیاند، رێگای ئەو گوندانە نزیکەی 17 کیلۆمەترە و دوای وەرگرتنی تەندەر لە ماوەی 90 رۆژدا کارەکانی دەکرێت.

وتیشی، “بەردەوام دانیشتوانی گوندەکانی شارباژێڕ داواکاریی چاککردنی رێگاکەیان هەیە، بە ئامار نازانین چەند گوند ئێستا پێویستیانە بەڵام ئەوانەی رێگاکەشیان قیرتاو کراوە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە”.

964 دەزانێت، هەریەکە لە گوندەکانی گەڵاڵە، قامیش، دڕی، ئاڵانقۆز، سەفرە، وڵاغلو، دەشتی تلێ، زەروون، بەربەرد، ئاوکورتێ و مەڕوێ داواکارییان داوەتە قایمقامی ماوەت بۆ قیرتاوکردن.

قەزای ماوەت 70 گوند لەخۆ دەگرێت.

نزیکەی 550 هەزار مەتر دووجا زەوی لە شارباژێڕ لە مین پاکک...

نزیکەی 550 هەزار مەتر دووجا زەوی لە شارباژێڕ لە مین پاککرایەوە