بزانه‌ نرخه‌كه‌ی چۆنه‌

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بچیت بۆ “چین” ڤیزا هه‌رزان بوو

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا، کەمکردنەوەی کرێی ڤیزای چوونە ژوورەوەی بۆ وڵاتی چین بۆ خه‌ڵكی عێراق راگەیاند، ئاماژەیان بەوەش دا، کەمکردنەوەكه‌ تا کۆتایی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

باڵیۆزخانەکە ئەمڕۆ هه‌ینی 8.12.2023 لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی هاوڵاتیان لە نێوان چین و وڵاتانی دەرەوە، باڵیۆزخانەی چین لە عێراق کرێی ڤیزا بۆ چین لە 11.12.2023 تا 31.12.2024 و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك كه‌مده‌كاته‌وه‌.

باڵیۆزخانه‌ی چین، بۆ ئەو داواکارییانەی ڤیزا، کە پێش 11ی ئه‌م مانگه‌ وه‌رگیراون، روونیكرده‌وه‌ رسومات بە پێی پێوەرەکانی پێشوو وەردەگیرێت.

لە بەیاننامەکەیدا، باڵیۆزخانەی چین خشتەی پاره‌ی ڤیزای دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوکردەوە، كه‌ ڤیزاكان به‌ پێی كات و ویستی داواكار نرخه‌كانی ده‌گۆڕێت و له‌ 30 دۆلار ده‌ستپێده‌كات تا 113 دۆلاری ئه‌مریكی.

کونسوڵی چین: راستەوخۆ ڤیزا دەدەین بە هاوڵاتیانی هەرێم

کونسوڵی چین: راستەوخۆ ڤیزا دەدەین بە هاوڵاتیانی هەرێم