لە کوێ دەکرێت؟

تیروپشكی كۆپا ئه‌مریكای 2024 راكێشرا و ئه‌رجه‌نتین ئه‌ركی ئاسانه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی كوردستان “شه‌وی رابردوو به‌ كاتی ئه‌مریكا”، تیروپشكی پاڵه‌وانیه‌تیی كۆپا ئه‌مریكای 2024 له‌ تۆپی پێ ئه‌نجام درا، كه‌ به‌ به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تیروپشكه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا كرا و ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌رجه‌نتین، پیرۆ، چیلی، براوه‌ی یاریی پاشكۆی نێوان كه‌نه‌دا و ترینیدادوتۆباگۆ
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: مه‌كسیك، ئیكوادۆر، ڤه‌نزوێللا – براوه‌ی یاریی پاشكۆی نێوان هوندۆراس و كۆستاریكا.
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: ئه‌مریكا، ئۆرۆگوای، په‌نه‌ما، بۆلیڤیا
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: به‌ڕازیل، كۆڵۆمبیا، پاراگوای، جامایكا

بڕیارە كۆپا ئه‌مریكای 2024 له‌ ماوه‌ی 20.6 تا 14.7.2024 له‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئەرجەنتین؛ یان بردنەوە یان ماڵەوە

ئەرجەنتین؛ یان بردنەوە یان ماڵەوە