بەڵێننامە بە خاوەنەکانیان پڕدەکرێتەوە
شارەوانی سلێمانی پێنج مانگای بە بارمتە گرت
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی سلێمانی، پێنج مانگای بە بارمتەگرت خاوەنەکانیان دەبێت بچن بەڵێننامە پڕبکەنەوە، ئەگەر ئەمجارە بچنەوە ناو بلوار و باخچەکانی شارەوانیی بەیەکجاری دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لە خاوەنەکانیان دەسەندرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.12.2023، تیمەکانی شارەوانی سلێمانی، لە ناو سەنتەری شار پێنج مانگایان بە بارمتە گرت، کە چوبوونە ناو سەوزایی و بلوارەکانی سەر شەقامەکە گشتییەکان.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئەو ئاژەڵانە دەگرێتەبەر کە بێ گوێدانە خراپ بوونی سەوزایی ئەو بلورانە ئاژەڵەکانیان جێهێشتووە، سەرەتا بەلێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە، لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی سەرجەم ئاژەڵەکان دەستییان بەسەردا دەگیرێت.
بەوتەی وتەبێژی شارەوانی بێت، لە ناو سەنتەری شاردا ساڵانە ژمارەیەک حاڵەتی لەوشێوەیان هەیە، لە ئەنجامی بەردانی ئاژەڵەکان و پشتگوێ خستنیان دەپەڕنەوە و دەچنە ناو سەوزایی و بلوارەکانی شارەوانی کە لە ناوەندنی شەقامەکان دروستی کردوون، هەوڵیان بۆ ئەوەیە ئەو ئاژەڵانە ببردرێنە دەرەوەی شار.