داوای چارهسهر دهكهن
“ئاژهڵ له ناو ئاوی خواردنهوهی دوزخورماتوو مردار دهبێتهوه”
+ 964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
کەمیی رێژەی کلۆر لە ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا، هاوڵاتیانی دوزخورماتووی نیگەران کردووە، بەو پێیەی ئاوەکە بەبێ تێکردنی مادەی کلۆر شیاوی خواردنەوە نییە.
ئهمڕۆ چوارشهممه تیمێکی تەندروستی گەیشتنە سەر پڕۆژەی دابەشکردنی ئاوی قەزاکە و داوای پاککردنەوەی خەزان و حەوزەکان و زیادکردنی رێژەی کلۆریان بۆ ئاوەکە كرد.
ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوهبەری فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، مەبەستمانە دانیشتوهانی قەزاکە بپارێزین لەو زیانانەی کە بەهۆی ئاوەوە تووشی دهبن و کێشەی تەندروستیان دهبێت.
وتیشی، “سەرچاوەی ئاوی قەزاکە تاکە پڕۆژەیەکە، کە سەرچاوەکەی لە ئاوی دوکانەوە دێت، دەشڵێت لێرەدا ئاوەکە هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە، بەو پێیەی ئاوەکە سەری نەگیراوە و رۆژانە دەیان ئاژەڵی تێدا مردار دەبێتەوە، ئەمەش وادەکات ئهگەر مادەی کلۆری تێدا نەبێت خەڵکی تووشی کێشەی تەندروستی دەبن”.
” تیمێکی تەندروستی دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئاوی خەزانەکان و حەوزەکان ئەنجام دا، داوایان کرد رێژەی مادەی کلۆر لە ئاوەکەدا زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی هەرچی میکرۆب و شتی زیانبەخشە تێیدا بنبڕ بکرێت”، ئیسماعیل مستهفا وای وت.
بەڕێوبەری ئاوی قەزای خورماتوو دڵنیایی بە هاوڵاتیان دهدات، کێشەکە دەستنیشان کراوە و داوایان لە بەڕێوبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای سەڵاحەدین کردووە چی زووە مادەی کلۆریان بۆ زیاد بکهن، تا لەو کێشەیە رزگاریان بێت.
ئیسماعیل مستهفا وتی، دڵنیایی به هاوڵاتیان دهدهین بە زووترین کات كێشهكه چارەسەر دەکرێت و هیچ مەترسییەک لەسەر ئاوی خواردنەوەی ماڵان نامێنێت.
تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای دوزخورماتوو، ئاوی دوکانە، کە لە کەرکوکەوە دهگاته لەیلان و پاشان قەزای داقوق و دواتر دەگاتەوە سنووری دوزخورماتوو.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا