کێشەی تەندروستی هەبووە

گه‌نجه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ دۆزرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ گه‌نجێك له‌ قه‌ڵادزێ له‌ماڵ چووه‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕابووه‌وه‌‌، دواى چه‌ند كاتژمێرێك ده‌دۆزرێته‌وه‌.

گه‌نجه‌كه،‌ ناوى ئه‌میر ئه‌حمه‌د خدره‌ تەمەن 28 ساڵە، دواى نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌رتاشین له‌ماڵه‌ چووەدەرەوە، به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌بدوڵا مامى ئه‌و گه‌نجه‌، به‌ 964ـى وت، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو دۆزیویه‌تیانه‌وه‌.

به‌قسه‌ى ناوبراو، برازاكه‌ى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی قه‌ڵادزێ بیندرابوو، دوایین شوێنیش كه‌ ئه‌وانیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ گه‌راجى سونێ بووه‌ و ئه‌وانیش بردویانه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د ده‌ڵێت “مامم تووشی گه‌شكه‌ ببوو، بۆیه‌ نه‌یتوانیبوو زوو بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌”.

ئاماژه‌وى به‌وه‌شكرد، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش برازاكه‌یان بزربووه‌، به‌ڵام له‌رێگه‌ى خێرخوازانه‌وه‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌ ماڵه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ 964 له‌ كه‌سوكارى ئه‌و گه‌نجه‌ى وه‌رگرتووه‌، ئه‌م گه‌نجه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی زه‌ردوویی بووه‌ و هه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش وایكرد كه‌ توشی حاڵه‌تى گه‌شكه‌كردنى بكات.

منداڵه‌ بزربووه‌كه‌ى گونده‌كه‌ی بجیل دۆزرایه‌وه‌

منداڵه‌ بزربووه‌كه‌ى گونده‌كه‌ی بجیل دۆزرایه‌وه‌