دیمەنێک کە یەکێک لە شەقامەکانی قەزای کۆیە نیشان دەدات _ وێنە: 964
روونکردنەوەیان هەیە
هاتوچۆی کۆیە: کامێراکانی خێرایی هەشت ئۆتۆمبیل بەیەکەوە دەبینن
964+
ئەحمەد مستەفا
چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی، گومانی لەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی کۆیە دروستکردبوو، هاتوچۆی قەزاکە دەڵێت، کامێراکانمان لە خوار 60 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا خێرایی تۆمارکراو ناکەنە سزا، زانیاری ناو دیمەنەکان راست نین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6.12.2023، لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری خۆی هاتوچۆی کۆیە، ئەوەشی خستووتەڕوو، “دانانی دوو کامێرا لە شەقامەکانی هەیبەت سوڵتان و ئیسکان، هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی شۆفێران و پابەندبوونیان بە خێرایی دیاریکراو”.
بەرگری شارستانی کۆیە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی پێویستە
سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچی لە کامێرای چاودێریی خێرایی، “زۆرترین خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بۆ ئەم مەبەستە و بۆ بەرچاوڕوونی شۆفێران هێمای هاتووچۆو بوونی هەیە، هەردوو سایدەکە و هەشت ئۆتۆمبێل لە تەنیشت یەک و بە مەودای 70 مەتر سەرپێچی تۆمار دەکات”.
هاتوچۆی کۆیە رەتیدەکاتەوە لە خوار ئەو خێراییەوە سزا تۆمارکرابێ و دەڵێت، “هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن، شۆفێرێک خێرایی لە خوار 60 بێت و سزای بۆ تۆمار بکرێت، دەتوان لە هاتوچۆی ناوچەکانیان داوای بەڵگەی تۆمارکراو سزا بکەنەوە.