زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر - وێنە: راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین
بۆ سێ مانگ رەزامەندی دراوە
پێدانی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین دەستیپێکرد
964+
ژووری هەواڵ
دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی یەکی هەموو خوێندکارانی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەستیپێکرد، خوێندکارانی ناوشار 40 ههزار دینار و ئەوانەی دهرهوهی شارەكانیش 60 ههزار دیناریان پێدهدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023، کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی راگەیاند، بە گوێرەی ئەو بڕە پارەیەی لە بانکدا هەیە دەرماڵەی یەک مانگی خوێندکاران دەدرێت و دەستیان کردووە بە دابەشکردنی.
لە بارەی دەرماڵەی مانگەکانی شوبات و ئادار، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدی وتی، “رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ دابینکردنی پارەی ئەو دوو مانگەش”.
بڕی دەرماڵەکە نزیکەی 900 ملیۆن دینارە و نزیکەی 20 هەزار خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەدین لێی سوودمەند دەبن.