له سلێمانى بازاڕی زۆپای غاز گەرمە و فرۆشی زیادیكردوە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
خواست لەسەر كڕینی زۆپای غازى ماڵان زیادیكردوە، هۆكاره‌كه‌ش بەهۆی كەمی تێچوی غازه‌كه‌یه.
فرۆشیارانی زۆپای غاز دەڵێن، رۆژانە هاوڵاتیان سەردانیان دەكەن بۆ كڕینی ئه‌م جۆره زۆپایه، چونكه ده‌ڵێن، تێچوەكەی كەمترە و تينيشی زیاترە .
به‌گشتى نرخى یه‌ك بۆتڵ غاز به هه‌شت هه‌زار و 500 دیناره، كه بۆ به‌كارهێنانى له‌و زۆرپایه هه‌فته‌یه‌ك خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام نرخی یه‌ك ده‌به‌ى نه‌وتى 20 لیتری نزیكی 16 هه‌زار دیناره و كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك خۆی ده‌گرێت.
به‌پێی ئامارى رووداوه‌كانیش كه له رابردوودا بڵاوكراونه‌ته‌وه، زۆپای غاز له هی نه‌وت مه‌ترسیدارته.
كاروان شەفیق، فرۆشیاری غازە بە 964ـی وت “لەزستاندا فرۆشی غازی ماڵان زۆر زیاترە، لەم وەرزەدا غاز كەمدەبێتەوە و زۆرجار ئەزمەش دروست دەبێت و لۆد دەكەوێتە سەر كارگە و وەكیلەكانی غاز”.
بەڕێز عەبدوڵاش فرۆشیارە، ده‌ڵێت، هاوڵاتیان زیاتر زۆپای غاز بەكاردێنن، لەبەرئەوەی تێچوەكەی كەمترە و زۆرجار غاز نیوەی نرخی نەوت دەكەوێت لەسەر هاوڵاتیان.
وتیشی “بەراورد بە ئامێرەكانی دیكەی خۆگەرمكردنەوە، ئه‌م زۆرپایه فرۆشی زیاترە، ئەگەر پێشتر پێنج زۆپای غازمان فرۆشتبێت، ئێستا 10 زۆپا دەفرۆشین”.
لەسەر بابەتی پێویستی غاز لەم وەرزەدا، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە964ـی وت، ئەمساڵ كێشەی كەمی غازیان بۆ دروست نابێت، چونكه رێژەیەكی زۆر لە كارگەكانی غاز ئەمباركراوە، كه ده‌ڵێت “نزیكەی هه‌زار تۆنمان عەمباركردوە”.
به‌قسه‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، رۆژانە 125 تۆن غاز لە وێستگەی كۆرمۆرەوە دەگاتە سلێمانی، زۆرجار خواست دەگاتە 200 تۆنی رۆژانە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن