رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ
ده‌یویست بچێته به‌غدا و له نزیك دوزخورماتوو گیانى له‌ده‌ست دا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
رووداوێکی سه‌ختى هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا روویدا و بووه هۆى گیانلەدەستدانى کەسێک و برینداربوونى کەسێکی دیكە.
رووداوه‌كه کەمێک پێش ئێستا بوو، لە نزیک گوندی سەرحە لە سنوری دوزخورماتوو رووداوه‌كه لە نێوان بارهەڵگرێک و کیای بارهەڵگردا روویدا و شۆفێری کیاکە گیانی لەدەست دا و شۆفێره‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوو.
عەقید موئەیەد عەباس بەڕێوه‌بەری هاتوچۆی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، کاتێك شۆفێری کیا بارهەڵگرەکە لە نزیک گوندەکە ویستوویەتی بپەڕێتەوە، بارهەڵگرەکەى دیكه بە خێرایەکی زۆرەوە لێیداوه.
وتیشی “شۆفێری کیاکە هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.
به قسه‌ى عه‌قید موئه‌یه‌د، ئه‌وه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه دانیشتووی قەزای داقوقە و بە مەبەستی چوونی بۆ بەغدا لەسه‌ر ئه‌و رێگایە تووشی رووداوەکە بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد ته‌رمى خاوه‌ن كیا و برینداره‌كه‌ش هه‌ردووكیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن