ئاکام هاشم: کێشەکانمان چارەسەر کراون
هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەفتی وەسەت ئامادەیە
+964
هێژا خەسرەو هەولێر
یانەی هەولێر دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییان بەرامبەر نەفتی وەسەت لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەبێ کێشە ئەنجامدا.
پێش دەستپێکردنی مەشقەکان، کە ئەمڕۆ لە یاریگەی برایەتی بەڕێوەچوو، عەباس عوبێد راهێنەری هەولێر قسەی بۆ یاریزانەکان کرد سەبارەت بە یارییەکە و دەروونی یاریزانانی هەندێک ئارام کردەوە.
ئاکام هاشم یاریزانی یانەی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “بە تەواوی بۆ یارییەکە ئامادەین، هیچ یاریزانێکمان پێکانی نییە، هەروەها هیچ یاریزانێکیشمان سڕ نەکراوە.
ئاکام دەڵێت: کێشەکانمان چارەسەر کراوە و بە تەواوی ئامادەین، هەموو هەوڵێک بۆ بردنەوە و سێ خاڵی یارییەکە دەدەین، پاڵپشت بە هاندەرانمان بردنەوە تۆماردەکەین.
سبەی سێشەممە کاتژمێر 07:00ی ئێوارە یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆیدا لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق رووبەڕووی یانەی نەفتی وەسەت دەبێتەوە.
هەولێر ئەنجامەکانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق خراپە و لە کۆی شەش یاریدا تەنیا چوار خاڵی هەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا