• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
ئایا خورما بە چاییەوە بخۆین؟

چاو خورما- سۆشیاڵ میدیا

ئایا خورما بە چاییەوە بخۆین؟

+964
ئاودێر عومەر – سلێمانی

پسپۆران باس لەوەدەكەن هەندێك جۆری خورما، زیانی زیاترە لە سودەكانی و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن  بە وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ خورمادا بكەن.

لە بەشێك لە چایخانە و ماڵەكاندا، خورما لەبری شەكر بەكاردەهێنرێت لەگەڵ چایدا بۆ ئەوەی كەمتر شەكر بەكاربهێنن، پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن، پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن لە بەكارهێنانی خورما، چونكە هەندێك جۆری خورما مەترسی لەسەر هاوڵاتیان دروستدەكات.

لەشكر حەمید، پسپۆڕی خۆراكە لەبارەی بەكارهێنانی خورما قسە بۆ +964دەكات و دەڵێت، ”خورما بەشێوەیەكی گشتی دوو جۆری هەیە، وشك و تەڕ، ئێستا زۆربەی هاوڵاتیان جۆرە وشكەكە بەكاردەهێنن و لەگەڵ چایدا دەیخۆن، ئەمە مەترسی هەیە و پێویستە هاوڵاتی لێی دوربكەوێتەوە”.

زۆر خواردنی هەر جۆرێكی خورما خراپە و كاریگەری زۆر لەسەر تەندروستی و رێژەی شەكر لە مرۆڤدا دروست دەكات، بە قسەی لەشكر حەمید، لە بازاڕەكانی كوردستاندا خورمای وشك زۆربووە، بەڵام زۆربەی بەسەرچووە و توشی نەخۆشی بووە، بەڵام شیلە و شەكراوی پێدادەكرێت و بەسەر هاوڵاتیاندا ساخی دەكەنەوە، “ئەم جۆرە خورمایە بۆ تەندروستی مرۆڤ ئێجگار مەترسیدارە”.

بۆ هەر 100 گرام خورما 314 کیلۆكالۆری گەرمی وزەبەخشی تێدایە، بۆیە نابێت رۆژانە لە سێ دەنک زیاتر بخورێت بە مەرجێك خورماكە لە پشكنین دەربچێت و شیاوی خواردن بێت.

ساڵانە 20 جۆر خورمای جۆراوجۆر لە عێراق و سعودیە و ئێرانەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

سەروەر عەتا، وتەبێژی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە +964ی وت، مانگانە 150 بۆ 160 تۆن خورما لە دەروازە سنورییەكانەوە دێتە ناوهەرێمی كوردستان

یارکۆ گۆرانیە فۆلکۆرییەکان بە بیری هەوادارانیان دەهێننەوە

964+

پەری ساڵح

هەشت گەنجی دەنگخۆش یەکیانگرتووە و لە جێی یارانی جێژوان گروپی یارکۆیان دروستکردووە، بە گۆرانیەکانیان بوونەتە ترێندی سۆشیال میدیا.

964 سۆراغی کردن تا بزانین ئەم گەنجانە کێن و پلانیان چییە، ئەیوب چاوشین کە ئەندامی گروپەکەیە و گیتارژەنە پێی وتین، ئێمە خەڵکی مەریوانین و دوو ساڵە هاوڕێین و پێکەوە کاردەکەین، بەڵام ماوەی هەشت مانگێکە گروپی یارکۆمان دروست کردووە، یارکۆش واتە شوێنی کۆبوونەوەی یاران

گروپی یارکۆ  لە هەشت گەنج پێکهاتوون و بەشێوازێکی سادە و جوان گۆرانیە فۆلکلۆریەکان دەڵێنەوە بە تێکەڵەیەک لە ئامێرە موزیکیە شەرقی و غەربیەکان، لە رێگای گۆرانیەکانەوە ئامانجیانە دڵی خەڵکی خۆشبکەن و یادگارییەکانیان بیربێننەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەت بە هونەری کوردی بکەن.

جگە لە ئەیوب چاوشین ئەندامانی تری گروپەکە ، هۆزان کەریمی ، ئارتین سەلیمی ، میلاد فاتیحی، ئارمان قادری ، ئاروین جەوانروودی، میلاد کۆنەپۆشی، موبین تەتار .

ئەیوب چاوشین باسی لەوەشکرد، کە نیازیانە پەیجێکی تایبەت بە گروپەکەیان بکەنەوە و بەمزوانە کارەکانیان گەورەتر بکەن و سەردانی باشوریش بکەن.

کافێیەکی بچووک بەهۆی ورچەوە بووە بە ترێند لە دهۆک

کافێیەکی بچووک بەهۆی ورچەوە بووە بە ترێند لە دهۆک