لە سۆران

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت سێ بەهرەی سەرنجڕاکێشی هەیە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت، هاوکار نەبوونی قاچ و دەستی رێگر نەبووە بۆ ئەوەی، نیگار نەکێشێت، نەنووسێت و جارجارەش شیعر بۆ دنیابینی خۆی بلێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3.12.2023، لە سۆران بۆنەیەک بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رێکخرا، تا لە رۆژی جیهانی خۆیاندا بەهرەکانیان نیشان بدەن، یەکێک لەوان ئەرسەلان ئالانی بوو، شاعیرە و نووسەر و نیگارکێشە، کە بە 16 تابلۆ و ناساندنی کتێبێکی ئەدەبی بەشداری کردبوو.

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی زاخۆ دڵخۆش كران

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی زاخۆ دڵخۆش كران

ئەرسەلان ئالانی بۆ 964 وتی، “ناساندنی کتێبێک بوو بە ناوی (نمەی باران) لەگەڵ چەند تابلۆیەکی نیگارکێشی، “ئەو داوای وابوو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خۆڕاگر بن، بەرامبەر ئێش و ئازارەکانیان و گرنگی بە بەهرەکەنیان بدەن.

تەنیا ئەرسەلان نەبوو، بەڵکو هاوڕێکانی دیکەشی بەهرەکانیان دەرخستبوو، ئەرسەلان داوای کرد، “حکومەت ئاسانکاری زیاتر بکات بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە رێگاوبان و دروستکردنی رێڕەوی هاتوچۆ و لەناو فەرمانگەکاندا”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا