عێراق هاوکاری دارایی خێزانەکان دەکات بەڵام کوردستان ناگرێتەوە
+964
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
حکومەتی عێراق هاوکاری دارایی هەزار و 671 خێزان دەکات، بەڵام ئەمە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاندووە، یارمەتییە داراییەکان بۆ مانگی یەکەمی ساڵی نوێ نزیکەی ملیۆنێک و 671 هەزار خێزان دەگرێتەوە و ئەو خێزانانە دەتوانن لە ئێستاوە ئەو هاوکارییە وەربگرن.
باسی لەوەش کردووە، یارمەتییەکە زیاتر لە 361 ملیار دینارە.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بە +964ی وت، ئەو بڕیارانەی لە وەزارەتەکانی حکومەتی عێراقەوە دەردەچن ئەگەر هاوبەش بن لەگەڵ هەرێم پێشتر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
دەشڵێت، بۆ ئەو هاوکارییە هیچ قسەیەک لەگەڵ ئەوان نەکراوە و هاوڵاتیانی کوردستان ناتوانن لێی سوودمەند بن.