دیمەتێک لە ناحیەی بنگرد لە قەزای دوکان. وێنە: 964
لە سنووری ناحیەی بنگرد
هاوڵاتیەک بەهۆی دەستڕێژی گولەوە گیانی لەدەستدا
964+
بەرزان عوسمان – دوکان
لە گوندی یاخیان سەر بەناحیەی بنگرد لە قەزای دوکان لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتیەک کراو و گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی بنگرد بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رووداوەکە روویداوە لە گوندی یاخیان هاوڵاتیەک لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولەی لێکراوەو گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، دواتر تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد لە شاری سلێمانی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا پۆلیس و هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و تا ئێستا کەس بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەکەوە دەستگیر نەکراوە و نازاندرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی