لە کەلار

لە رێگەی پرۆژەیەکەوە 100 منداڵ چارەسەر دەکرێن

964+

میلاد جەلال

لە رێگەی پرۆژەیەکی خێرخوازییەوە کە گەنجێک کردوویەتی هاوکاری تەندروستی بۆ 100 منداڵی بێ دایک و باوک دەکرێت لە کەلار.

خاوەنی پرۆژەکە بۆ 964 قسەی کردو وتی، لەگەڵ کەسێکی دیکە لە شارێکی ترەوە بیرۆکەکەیان بۆ هاتووە و وا جێبەجێی دەکەن.

وتیشی، 100 منداڵ کە نیوەی کوڕە و نیوەی کچ باجێکیان بۆ دروستدەکرێت و کۆدی خۆیان لەسەرە، دواتر هەر دکتۆرێک ئارەزوو بکات چارەسەری ئەو منداڵانە بکات داخلی ئەو گروپەیان دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی