لە مەرزی تەوێڵە - شوشمێ

ئەمساڵ بە تەنیا لەیەک مەرز دەستبەسەر 200 تۆن خۆراکی خراپبوودا گیراوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمساڵ لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستبەسەر 200 تۆن خۆراکی خراپبوودا گیراوە، کە هەوڵ دراوە بهێندرێتە ناو هەرێم و ساغ بکرێتەوە.

مەرزەکە بنکەیەکی هەیە بەناوی بنکەی چاودێریی خۆراکە، پشکنین بۆ ئەو خواردەمەنیانە دەکەن لە مەرزەکەیانەوە هاتوچۆیان پێدەکرێت.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، هەوڵی زۆر هەیە لە ئێرانەوە و لەو مەرزەوە خواردنی خراپبوو بگەیەندرێتە هەرێم، بەڵام ئەوان چاویان کراوەیە و رێگریان لێکردوون.

وتیشی، “هەندێجار فشارمان لەسەرە بۆ رێگەدان بە هەندێ خواردن، بەڵام مەرجەکانیان تێدا نەبێت بە هیچ شێوەیەک رێگا بە هیچ خۆراک و خواردنەوەیەک نادرێت لە مەرزەکە دەربچێت”.

مەرزی تەوێڵە – شوشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشانەوە، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە.

“ئەو خواردنانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت ئەگەر خراپ نەبووبن و مەرجە عێراقییەکانیان تێدا  نەبێت دەنێردرێنەوە بۆ ئێران، بەڵام ئەوانەی بەسەرچوون و تێکچوون سەرجەمیان لەناودەبرێن”، حەمید برام وای وت.

زیاتر لە سێ تۆن کاڵەک نێردرایەوە بۆ ئێران

زیاتر لە سێ تۆن کاڵەک نێردرایەوە بۆ ئێران