دیمەنێکی رووداوەکەی ئەمڕۆ. وێنە:964+
کەسێک گیانیلەدەستداوە
لەبارەی رووداوەکەی سەرگەڕان هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوی هەیە
964+
ژووری هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی پێداکێشانی دوو ئۆتۆمبێڵ و پاسێک 14 کەس برینداربوون و کەسێک لەو رووداوە گیانیلەدەستداوە ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی هاتوچۆی هەولێر.
ئەگەرچی سەرەتای رووداوەکە ئەفسەرێکی هاتوچۆی دیبەگە بە 964ی راگەیاندبوو ژمارەی ئەوانەی برینداربوونە 18 کەسە و بەشێکیان گواستراونەتەوە کەرکوک، بەڵام هاتوچۆی هەولێر جەخت لە 14 بریندار دەکاتەوە.
عەقید هێمن حەمەدەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 5:30 لەنزیک گوندی پیرەباد روویداوە و 14 بریندار بوون و یەکێکیش گیانیلەدەستداوە کە تەمەنی لە خوار 15 ساڵیە و حاڵی سێ لە بریندارەکانیش خراپە.
دوای رووداوەکە 964 پەیوەندی بە نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێرەوە کرد، ئەوان وتیان 13 برینداری ئەو رووداوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و تەندروستیان جێگیرە.