دیمەنی چەند فەردە خەڵوزێکی دەستبەسەرداگیراو ... وێنە؛ پۆلیسی دارستەن و ژینگەی هەرێم
خه‌ڵوزه نایاساییه‌كه له دادگاى خه‌لیفان مه‌زاد كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له دادگاى به‌رایی قه‌زاى خه‌لیفان، 161 فه‌رده خه‌ڵوز كه به نایاسایی به‌رهه‌مهێندرابوون، له‌رێگه‌ى مه‌زادى ئاشكرا فرۆشران.
عەقید ئەمیر خۆشه‌وی، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران به 964ـى راگه‌یاند “پێشتر رامانگه‌یاند بوو كه ئه‌مڕۆ 136 فه‌رده خه‌ڵوز له‌رێگه‌ى مه‌زاده‌وه ده‌فرۆشین، به‌ڵام دواتر 25 فه‌رده‌ى دیكه‌ش زیاد كرا‌و بوون به 161 و هه‌مووى فرۆشران”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، 25 فه‌رده خه‌ڵوزه‌كه‌ى زیادكران ئه‌مڕۆ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراو كه‌سێكی سه‌رپێچیكاریشی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیر كرا.
وتیشی “له‌سه‌ر 136 فه‌رده خه‌ڵوزه‌كه‌ش سێ سه‌رپێچیكار له‌سنوورى قه‌زاى خه‌لیفان ده‌ستگیر كراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە پرۆسه‌ى مه‌زادكردنه‌كه نرخى یه‌كه‌مى هه‌ر فه‌رده‌یه‌ك خه‌لوز به حه‌وت هه‌زار دینار راگه‌یه‌ندرا، دواتر به‌هۆى كێبڕكێ نرخ زیادكردن له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، دوا نرخى هه‌ر یه‌ك فه‌رده‌یه‌ك به 11 و 750 دینار فرۆشرا، كه كۆى گشتى پاره‌كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و 891 هه‌زار و 750 دینار.
ته‌واوى ئه‌و فه‌رده خه‌ڵوزانه له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خەلیفان له چه‌ند كاتێكى جیاوازدا، دەستی بەسەردا گیرابوو.