خانووه‌كه‌ى مەلای گەورەی کۆیە نۆژەندەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌م زووانه خانوه‌كه‌ى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه له‌لایه‌ن شوێنه‌وارى هه‌رێم نۆژه‌ن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بودجه‌یه‌ك دراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى.
کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوری هەرێم، به 964ـى وت ، بڕى 164 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م خانووه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه.
وتیشی “هه‌ندێك رێكار هه‌ن بۆ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌گیرێنه به‌ر و ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ى ده‌كرێت”.
پێشتر، نەجلە رەئوف سەعید، نه‌وه‌ى مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆیه، بە 964ـی وتبوو، ئەوان داواکارییان پێشکەشی حكومه‌ت کردووە، کە موڵکەکانیان لەخۆ بگرن، بۆئه‌وه‌ى له‌ناونه‌چن، وتیشی “ده‌مانه‌وێت وەک ئاسەوارێک ببێتە موڵكی دەوڵەت”.
مەلا محەمەد کوڕی مەلا عەوڵای جەلیزادەیە، ناسراو به (مه‌لاى گه‌وره) ساڵی 1876 لە کۆیە لەدایکبووە، یه‌كێك له مەلا بەناودەنگ و رۆشنبیرە پێشڕەوه‌كانی كورد بووه، چەند ساڵێک قازی شەرعیی شاری کۆیە بووە، بۆیه‌كه‌مجار نه‌جیبه‌خانى كچی خۆى له كۆیه ناردووته به‌ر خوێندن، لە رێكه‌وتى 12.10.1943 لە کۆیە کۆچی دوایی کردووه.
به قسه‌ى فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، خانوه‌كه‌ى مه‌لاى گه‌وره ده‌بێته پێنجەم خانوو كه شوێنەوار لەخۆی دەگرێت و هەموو ئەو خانووانەی وەرگیراون تەمەنیان لە سەرووی 100 ساڵیدایە.
بە پێی داتاکانی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، لە سنووری قەزای کۆیە زیاتر لە 200 پێگەی شوێنەواری هەن، بەڵام لە سەنتەری قەزای کۆیەدا 85 خاڵی کەلەپووری و شوێنەوار هەیە.