خەریکە کۆتایی دێت
بانكی خوێنی سلێمانی بە قەرز كیسی خوێنی بەدەست دەگات
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دوو هەفتە دەبێت بانكی خوێنی سلێمانی كێشەی كەمبوونەوەی كیسی خوێنی هەیە و بەڕێوبەری بانكەكە دەڵێت، ” بۆ ئەوەی كارەسات روونەدات بە قەرز دابینی دەكەین”.
بانكەكە بۆ هەر رۆژێك پێویستی بە 250 كیسی خوێن هەیە و دەیان هاوڵاتی دەگەڕێنەوە و خوێنیان لێوەرناگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، د. كۆچەر ئیبراهیم بەڕێوەبەری بانكی خوێنی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، “تهنگژیهكی گهورهمان هەیە، رێژەیەكی زۆر كەمی ئهو كیسانهمان لەبەردەستدا ماوە”.
ئاماژەی بەوەش دا، بە مەبەستی دابینكردنی كیسی خوێن، داوا لە بانكی خوێنی هەولێر كراوە بڕی 2000 كیسی خوێنمان بە قەرز بۆ بنێرن، تا لە بەغداوە بەدەستمان دەگات.
ئەو دكتۆرە دەڵێت، كیسی خوێن ببڕێت، كارەسات روودەدات، ئێمە هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە، نەبڕێت و رێژەیەكمان لەبەردەست بێت بۆ حاڵەتی كتوپڕ و لەناكاو.
“ئێستا لە دۆخێكداین تەنیا ئەوانەی پێویستە و بە فەرمانی پزیشك دەنێردرێن بۆلامان خوێنیان لێوەردەگرین ” د. كۆچەر بۆ 964 ئەمەی وت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا