دیمه‌نێكی چوونهوورهوهى قوتابیان له قوتابخانه‌ی ( خامه)ی بنه‌ره‌تی تێكه‌لاو له سنوورى شه‌قڵاوه... وێنه: په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه
ئه‌مڕۆ قوتابخانه‌كانى شه‌قڵاوه نه‌وت وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ نه‌وت به‌سه‌ر ته‌واوى قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایانى سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه دابه‌ش بكرێت و داوا له قوتابخانه‌كان كراوه پێداویستییه‌كانیان ئاماده بكه‌ن.
خدر حه‌مه‌د خدر، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌مڕۆكه نه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.
وتیشی “له ته‌واوى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان 285 قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایان هه‌ن و نه‌وت به‌سه‌ر هه‌موویاندا دابه‌ش ده‌كرێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوبه‌ه‌رى په‌روه‌رده، بڕی دابه‌شكردنى نه‌وت له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی دیكه جیاوازه، چونكه ئه‌وان به‌پێی پۆل و ژماره‌ى قوتابییه‌كان نه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ساڵانه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى زستان نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانى خوێندن دابه‌شده‌كات و نه‌وته‌كه‌ش بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له ئاگادارییه‌كیشدا كه په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، داوا له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنوری په‌روه‌رده كراوه، له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28.11.2023 سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی وه‌ك به‌رمیل و تانكى بۆ وه‌رگرتنى نه‌وت ئاماده بكه‌ن.