نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نرخی نەوت رۆشتەوە سەروو 80 دۆلار
964+
توانا نەقی
لە گەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانیدا نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 80 دۆلار.
بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 80.7 دۆلار مامەڵی پێوەدەکرێت و بەوەش 0.9 % نرخەکەی کە چاو دوێنێ دووشەممەدا بەرزبووەتەوە.
هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسە بە 74.97 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بە رێژەی 0.15% نرخەکەیبەرزتر بووەتەوە.
دوای چەند رۆژێک لە دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت ئەمڕۆ جارێکی تر بەرزبوونەوەی تۆمار کردوو چووە سەروو 80 دۆلار.
یەکێک لە هۆکارەکانی ناجێگیری نرخی نەوت و دابەزینی چەند رۆژی رابردوو بۆ ناکۆکیەکانی نێوان ئەندامانی ئۆپیک دەگەڕێتەوە لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت، هەروەها شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەم ماوەیەدا ناجێگیری بۆ نرخی نەوت نەهێشتووەتەوە.