جه‌وییه دۆڕا و رۆناڵدۆش هه‌ڵوێستێكی جوانی نواند
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی له ئێران به سپاهان دۆڕا، رۆناڵدۆی كاپتنی یانه‌ی نه‌سڕیش ره‌تیكرده‌وه لێدانی سزا وه‌ربگرێت.
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌ڕێوه‌چوون و تێیدا یانه‌ی قوه جه‌وییه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی سپاهان ئه‌سفه‌هانی دۆڕا.
له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا یانه‌ی ئیتیحاد به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ئۆلمالیكی ئۆزبهكستانیی برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵی ئیتیحاد عه‌بدولڕه‌زاق حه‌مده‌ڵا تۆماری كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا، هه‌ردوو یانه‌ی نه‌سڕی سعودی و پێرسپۆلیسی ئێرانی به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یارییه‌كه‌دا ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ نه‌سڕ هه‌ژمار كرد، به‌ڵام رۆناڵدۆ ئازایانه چووه لای ناوبژیوان و پێی راگه‌یاند، بڕیاری لێدانه سزاكه دروست نییه و ناوبژیوانیش لێدانه‌كه‌ی هه‌ژمار نه‌كرد.
هاوكات له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌دا رۆناڵدۆ ئازاری پێگه‌یشت، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ریازی سعودی، پێكانه‌كه‌ی سووكه و گه‌رده‌نی ئازاری پێگه‌یشتووه.
یانه‌ی نه‌سڕی سعودی له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا 20 یارییه نه‌دۆڕاوه.