کێلگەیەکی نەوت
حەوت ملیار دۆلار زەرەر کراوە
مەسرور بارزانی: تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە 27.11.2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عەلی رەزا گیونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە زووترین کاتدا.
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25.3.2023ـی لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لە ئەنجامی سکاڵایەکی عێراق لە دژی تورکیا راگیراوە، سەرەڕای کۆبوونەوەی زۆر و ههمهلایهن لە ئاستی باڵا لە نێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا، ههناردهكردنهكه دەستی پێنەکردووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی وەزیری سامانە سروشتییەکان بێت، راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلاری لە ئابووریی عێراق داوە.