کۆمەڵێک یاریزان یاریی ناکەن

ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م و دووه‌می ئیتالیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و له‌ یاریی لووتكه‌ی خولی ئیتالیا، یاریی نێوان خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك یوڤێنتۆسی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م ده‌بێته‌ میوانی ئینته‌ر میلانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م.

یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 10:45 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت.

یارییه‌كه‌ ركابه‌ری پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه‌ و ئینته‌رمیلان له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ به‌ 31 خاڵ و یوڤێنتۆس به‌ 29 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مه‌.

یوڤێنتۆس به‌ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ ده‌توانێت پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بگرێت، ده‌رفه‌تێكی باشیش له‌ به‌رده‌م تیپی خانمه‌ پیره‌كه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌، چونكه‌ ئینته‌ر به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ چه‌ند یاریزانێكی گرنگی بێبه‌شه‌، هه‌روه‌ها یوڤێنتوسیش چه‌ند یاریزانێكی یاریی ناكه‌ن.

یارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو، زیانی به‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك گه‌یاندووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاریزانی گرنگ پێكانیان هه‌یه‌ و هه‌ندێكیشیان ماندوون و پێویستیان به‌ پشووه‌.

ئه‌مشه‌و پێشه‌نگی خولی ئیتالیا ئه‌ركی قورسه‌

ئه‌مشه‌و پێشه‌نگی خولی ئیتالیا ئه‌ركی قورسه‌