له ئاكرێ فۆڕمى دامهزراندن دابهش دهكرێت
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
لە قەزای ئاکرێ چەند هەلیکارێک راگەیێندراوە و بریارە سبەی فۆرم لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بگاتە قەزاکە و دابەش بکرێت.
پێشتر ههمان فۆڕم بۆ دامهزراندن لە قەزای ئامێدی و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دابەش کراون، سبهینێش له ئاکرێ دابەشدهکرێت.
ئەم دامەزراندنە بە شێوازی گرێبەست دەبێت لە نوسینگەکانی قەرزی بچووک یاخود پاڵپشتی پرۆژە بچووکەکانی لاوانە لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک.
کاروان محهمهد ئەمین، بەرپرسی بنکەی نوسینگەی ئاکرێ بۆ قەرزی بچووک بە 964ـی وت، پێویستمان بە پێنج کەسە لە بوارەکانی یاسایی، کارگێڕی، ژمێریاری و ئایتی.
گوهدار عهبدوڵا یوسف، بەڕێوهبەری نوسینگەی پاڵپشتی پرۆژە بچووکەکانی لاوانە لقی دهۆک بە 964ـی وت، ئێمە بەڕێوهبەرایەتیمان تەنها لە هەولێر هەیە و سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و سێ بنکەمان هەیە لە ئاکرێ و ئامێدی و زاخۆ، ئێستا تەنها ئاکرێ ماوە فۆرم دابەش بکرێت و پێنج کەس لەم قەزایەش وەردەگیرێن.
وتیشی، لەساڵی 2011 ئەم نوسینگەیە لە دهۆک کراوەتەوە و تاوەکو سالی 2016 ئێمە قەرزمان بە گەنجەکان داوە بە بڕی 17 ملیار و 250 ملیۆن دینار، کە دابەش کراون بەسەر 2300 کەس لەسەر ئاستی پارێزگا، بەڵام لە ساڵی 2016 تاوەکو ئێستا راوەستاوە بەهۆ ی قەیرانی دارایی.