بنکەیەکی نوێی تەندروستی تەواو دەکرێت

مانگی چوار خەڵکی دینارتە بۆ دەرمان و دکتۆر پێویستیان بە هیچ شوێنێک نامێنێت

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ناحیەی دینارتەی پارێزگای دهۆک، بنکەیەکی نوێی تەندروستی دروستدەکرێت، بە وتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئیدی، کێشەی نەبوونی دەرمان و پزیشک لەو ناحیەیە چارەسەر دەکات.

بنکەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کارەکانی دەستیپێکردووە، بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو تەواو بکرێت، ئێستا 40%ـی کارەکانی تەواو بووە و ژمارەیەک هەلی کاریشی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە رەخساندووە.

بنکەکە لە چەند بەشێک پێکهاتووە و گرنگترینیان بەشی لەدایکبوون، ددان، تیشک و سۆنارە.

بەهۆی نەبوونی پزیشک لیژنەی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانەی د...

بەهۆی نەبوونی پزیشک لیژنەی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانەی دینارتە پێکهێنرا

لە بڵاوکراوەیەکەدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاری، سروور موسلیح، بەڕێوەبەری تەندروستیی دینارتە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، “بنکەکە لە جۆری A و گەورەترین جۆری بنکەی تەندروستییە؛ باڵەخانەکەی گەورەیە و سوودی زۆر بە چارەخوازان دەگەیەنێت”.

“دروستکردنی ئەو بنکە نوێیە، سوودێکی زۆر بە دانیشتووانی ناحیەی دینارتە و گوندەکانی دەوروبەری دەگەیەنێت، بەمەش پێویست ناکات هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بچنە نەخۆشخانەکانی دیکەی ناوچەکە”سروور موسلیح وا دەڵێت.