گواستراوەتەوە نەخۆشخانە
كۆڵبه‌رێك له مه‌ودای دوو مه‌تر بریندار كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان بە ناوی فەرزاد عەزیزی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە سەختی بریندار کراوە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گواستراوەتەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، بە پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێیانگه‌یشتوووه، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فەرزاد عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن 23 ساڵانی خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندارکراوه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، كه به رێكخراوه‌كه‌ی وتووه، فەرزاد عەزیزی بە تەقەی چەکی ساچمە لە مەودای دوو مەترییەوە ته‌قه‌ی لێكراوه و کەمەر و پشتی بە سەختی بریندارکراوە، دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای تەورێز گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیره.
هه‌فته‌ی رابردووش دوو كۆڵبه‌ر به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوه ره‌قبوونه‌وه و گیانیان له ده‌ست دا، به پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ، ئەم مانگە نزیکەی 50 کۆڵبەر بریندار بوون و چواریش کوژراون.