وەزارەتی کارەبا چی دەڵێت؟

پارێزگاری سلێمانی: کارەبا لە پارێزگای سلێمانیدا لە دۆخێکی خراپدایە

964+

پێشەوا محەمەد

پارێزگاری سلێمانی لە رێگەی روونکردنەوەیەکەوە خراپی دۆخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاشكرا دەکات و دەڵێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا کارەبای ناوشاری سلێمانی کەمتر لە حەوت کاتژمێر بووە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “لەم رۆژانەدا دۆخی کارەبای نیشتمانی زۆر خراپ بووە، لە 24 سەعاتی رابردوودا لە ناو شاری سلێمانیدا؛ کەمتر لە حەوت سەعات کارەبا هەبووە، دۆخی کارەبا لە هەموو پارێزگاکەشدا لە دۆخێکی خراپدایە”.

ئاماژەی بەوەش داوە، کەمکردنەوەی رێژەی بڕە مێگاواتی دابەشکراوی شارەکان، چاوەڕواننەکراوانە ئاستی هەبوونی کارەبای گەیاندووەتە کەمترین ئاست، “ئەم دۆخە پێویستی بە بڕیاری خێرا و چارەسەرکردنی بنەڕەتیانە هەیە، چونکە جگە لەوەی ناتوانرێت خواست و پێداویستی هاوڵاتیان دابین بکات، لە هەمان کاتیشدا زیانی گەورە بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پیشەسازیی خۆماڵی و جوڵەی بازرگانیش دەگەیەنێت”.

قسەکانی پارێزگاری سلێمانی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی 24.11.2023 وەزارەتی کارەبای هەرێم سەبارەت بە کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی روونکردنەوەی دابوو.

وەزارەتی کارەبا وتبووی، “بەهۆی چاکسازییەوە لە وێستگەی کارەبای خەبات 300 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەو شێوەیە دەبێت و دواتر پێدانی کارەبا لە هەرێم ئاسایی دەبێتەوە”.

پارێزگاری سلێمانی داواکارییەکی لە دانیشتووان هەیە

پارێزگاری سلێمانی داواکارییەکی لە دانیشتووان هەیە