هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق. فۆتۆ: فیدراسیۆنی عێراق
عێراقیش بەشدارە
تیروپشكی جامی ئاسیا به‌هێز كه‌وته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له قه‌ته‌ڕ تیروپشكی جامی ئاسیا بۆ تیپه‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 23 ساڵان “ئۆڵمپی” ئه‌نجام درا و ركابه‌ریی به‌هێزی تێدا كه‌وته‌وه.
16 هه‌ڵبژارده به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن، كه له 15ی نیسان تا 3ی ئایاری داهاتوو له قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سێ تیپی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به‌شداریی له ركابه‌ریی تۆپی پێی ئۆڵمپیادی هاوینه‌ی 2024 ده‌كه‌ن له پاریس، هه‌روه‌ها تیپی چواره‌م یاریی پاشكۆ به‌رامبه‌ر تیپێكی ئه‌فریقا ئه‌نجام ده‌دات و هه‌لی گه‌یشتنی به ئۆڵمپیادی پاریس ده‌بێت.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌م شێوه‌یه كه‌وته‌وه:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: قه‌ته‌ڕ، ئوستڕالیا، ئوردن، ئیندۆنیسیا
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ژاپۆن، كۆریای باشوور، ئیمارات، چین
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: سعودیه، عێراق، تایلاند، تاجیكستان
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: ئۆزباكستان، ڤێتنام، كوێت، مالیزیا.