واشنتۆن و زه‌یتون له لیستى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندان
داره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه شه‌قام و نه‌مامگه‌كانی ته‌نیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم ده‌ڵێت، هێنانى دارى واشنتۆن و فرۆشتنى قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ئه‌و جۆره داره زۆربه‌ى شه‌قام و ناو نەمامگه‌كانى ته‌نیوه و به ئاشكراش كڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌كرێت.
كه‌مال ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى پلاندان له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم، بۆ 964 ئاشكراى كرد، هێنانى دارى واشنتۆن بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق قه‌ده‌غه‌یه.
وتیشی “قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌م جۆره داره به پێی لیستى نه‌مام و داره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى عێراقه، كه ئێمه‌ش پێیه‌وه پابه‌ندین”.
روونیشیكرده‌وه، به پێی یاسای كه‌ره‌نتینه‌ى کشتوکاڵى عێراقی، كه له ساڵى 2012 ده‌رچووه و له 2020 یش رێنمایی نوێی بۆ داندراوه، هێنانى ئه‌م جۆره داره قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه هه‌ر به پێی ئه‌م لیستی داره قەدەغەکراوەکان، دارەکانی زه‌یتون و سێ‌و و چه‌ندین جۆرى دیكه‌ش قه‌ده‌غه‌ن، چونكه ده‌ڵێت “زۆربه‌یان نه‌خۆشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
964 به‌دواداچوونى بۆ چه‌ند نه‌مامگه‌یه‌ك له شارى هه‌ولێر كرد، ده‌ركه‌وت ئه‌و جۆره دارانه به فراوانى هەن و به ئاشكراش كڕین و فرۆشتنىان پێوه ده‌كرێت.
به پێی قسه‌ى یه‌كێك له خاوه‌ن نه‌مامگه‌كان، داری واشنتۆن نرخەی زۆر گرانە، چونکە لە گەیشتنی بە خاکی هەرێمی کوردستان باجێكی زۆرى دەخرێتەسەر”.
خاوه‌نى ئه‌و نه‌مامگه‌یه كه ناوه‌كه‌ى له 964 پارێزراوه، ده‌ڵێت “هێنانى ئه‌و داره له رێگه‌ى ناسینى كه‌سه‌كانه، كه پێویسته بیانناسیت و ئه‌وانیش رێگه‌پێدانمان بۆ ده‌كه‌ن”.
هه‌ر مه‌ترێك له‌و داره له نێوان 240 تا 300 دۆلاره، ته‌مه‌نى تا 70 ساڵ ده‌چێت و ئاوێكی زۆرى پێویسته بۆ مانه‌وه‌ى.